ئەمەریکا و ئێران نزیکن لە رێککەوتن؛ بۆچی هەندێک لە سەرکردەکانی تاران ناڕازین؟
٨ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:٥٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە لە نزیکەوە چاودێری بارگرژییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، زانیاری نوێی لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە بۆ پەنجەرە ئاشکرا کرد و رایگەیاند، واشنتن و تاران لە گەیشتن بە رێککەوتن نزیک بوونەتەوە.
گوشاری سەربازیی بۆ سەرکەوتنی دیپلۆماسیی
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، لە ناوخۆی ئێراندا بەشێک لە سەرکردە سیاسی و سەربازییەکان ناڕەزایەتییان بەرامبەر ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە هەیە؛ هەر بۆیە ئەمەریکا ناوە ناوە پەنا بۆ فشار و مانۆڕی سەربازی دەبات، تاوەکو ئەو لایەنە ناڕازییانەی ناو دەسەڵاتی ئێران ناچار بە قبوڵکردنی رێککەوتنەکە بکات.
پەیامە بەرامبەرەکانی تاران
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا بۆ پەنجەرە، سەرچاوەکە جەختی لەوە کردەوە کە کاردانەوە و وەڵامدانەوە سەربازییەکانی ئێران لەمکاتەدا، تەنها بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکانی واشنتنە لەسەر تاران و گەیاندنی ئەو پەیامەیە کە ئێران هێشتا توانای وەڵامدانەوەی هەیە و نایەوێت لەژێر فشاردا بچێتە ناو رێککەوتنەکەوە.