پەنجەرە زانیاریی نوێ لەسەر پێشنیارەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئۆپۆزسیۆن ئاشکرا دەکات

١٢ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٢٢ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە زانیاریی نوێ لەسەر پێشنیارەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئۆپۆزسیۆن ئاشکرا دەکات

پەنجەرە 

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبەغدا پێشنیارێکی خستووەتە بەردەم سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم (کۆمەڵ، یەکگرتوو، و ڕەوتی هەڵوێست)، بە مەبەستی دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش لە دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق، بەڵام پێشنیارەکە لەلایەن ئەو لایەنانەوە رەزامەندی لەسەر نەدراوە.

ناوەڕۆکی پێشنیارەکە

لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی یەکێتی و نوێنەری ئەو سێ لایەنەدا، بافڵ تاڵەبانی داوای لێکردوون ئەو سێ لایەنە کە پێکەوە خاوەنی ١٠ کورسین، بچنە پاڵ یەکێتی تاوەکو وەک بلۆکێکی پەرلەمانیی بەهێزتر بچنە نێو دانوستانی پێکهێنانی حکومەتی عێراقەوە.
بەڵێنەکان بۆ سێ لایەنەکە بریتی بوون لە:
* پشکی وەزاری: بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی داوە کە ئەگەر بچنە پاڵ یەکێتی، ئەو هەوڵدەدات لەبری دوو وەزارەت، سێ وەزارەت بۆ پشکی یەکێتی و هاوپەیمانەکانی وەربگرێت، کە وەزارەتێکیان ڕاستەوخۆ دەدرێت بەو سێ لایەنە.

* قەرەبووکردنەوە: تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر نەتوانرا وەزارەتی سێیەم بەدەست بهێنرێت، ئەوا یەکێتی لە ڕێگەی پێدانی پۆستی بریکاری وەزارەت و چەندین پۆستی باڵای دیکەی کارگێڕی، قەرەبووی ئەو لایەنانە دەکاتەوە.

وەڵامی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان

سەرەڕای پێشنیارەکان و بەڵێنی وەرگرتنی پۆست، نوێنەری هەر سێ لایەنەکە (کۆمەڵ، یەکگرتوو، و هەڵوێست) بە فەرمی پێشنیارەکەیان ڕەتکردووەتەوە یاخود دواتر مەسەلەکە گرفتی لەبەردەم دروستبووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو