سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە: مەسعود بارزانی سەرپەرشتی دیاریکردنی کاندیدانی پارتی بۆ پۆستەکانی بەغدا دەکات
١٢ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:١٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، زانیاری نوێ لەسەر پرۆسەی دیاریکردنی کاندیدانی حزبەکەی بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکان لە حکومەتی نوێی عێراق ئاشکرا دەکات و ڕادەگەیەنێت کە پرۆسەکە لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانیدایە.
سەرچاوەکە بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "کاک مەسعود بارزانی خۆی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی وردەکاریی دیاریکردنی کاندیدانی پارتی دەکات بۆ ئەو پۆستە باڵایانەی کە لە بەغدا بەر پشکی پارتی دەکەون."
سەبارەت بەو ناوانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک کاندیدی پارتی بۆ پۆستەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەو سەرچاوەیە وتی: "مەرج نییە هەموو ئەو ناوانەی باس دەکرێن ڕاست بن، یاخود ئەگەری گۆڕانکاریی هەیە."