وردەکاریی دۆسیەی زیندانیانی بەرەی گەل؛ ١٠ کەسیان تا ئێستا دادوەریان نەبینیوە
١٢ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:١١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ پەنجەرە ئاشکرایکرد، کە لە ئێستادا بە خودی لاهور شێخ جەنگی-یەوە، ٢٢ ئەندامی بەرەی گەل لە زیندانەکاندا ماونەتەوە.
وردەکاریی
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، دۆسیەی ئەم زیندانیانە لە ڕووی دادوەرییەوە دابەش بووە بەسەر دوو گرووپدا:
* ١٢ زیندانی براونەتە بەردەم دادوەر و ڕێکارە سەرەتاییەکانیان بۆ ئەنجام دراوە.
* ١٠ زیندانی تا ئێستا ڕەوانەی بەردەم دادگا نەکراون و دادوەریان نەبینیوە، ئەمەش نیگەرانی لای کەسوکار و پارێزەرانیان دروست کردووە.
تۆمەتەکان و یاسای سزادان
سەبارەت بەو ماددە یاساییانەی کە زیندانییەکانی پێ تۆمەتبار کراوە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە بەشێک لەو ٢٢ کەسە بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی (کە تایبەتە بە تاوانەکانی کوشتنی بە ئەنقەست) دادگایی دەکرێن.