تەندروستی شێروان شێروانی تێکدەچێت و رێگری لە چارەسەرکردنی دەکرێت

١٤ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:١٠ پاش نیوەڕۆ

تەندروستی شێروان شێروانی تێکدەچێت و رێگری لە چارەسەرکردنی دەکرێت

پەنجەرە

بەرزان شێروانی، برای ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراو شێروان شێروانی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند؛ مانگرتنی براکەی لە خواردن چووەتە ٢٢هەمین ڕۆژ و بەو هۆیەشەوە باری تەندروستی تێکچووە و دووچاری سەرەسوڕە و بێهێزی بووە.

بەرزان شێروانی ئاماژەی بەوەش کرد، شێروان داوایکردووە لە بنکەی تەندروستیی ناو گرتووخانە چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام بەرپرسانی گرتووخانەکە مەرجی چارەسەرکردنیان بەستووەتەوە بە شکاندنی مانگرتنەکەیەوە، بەوەش مافی چارەسەرکردنیان لێ زەوت کردووە.

دەربارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیش، براکەی شێروان شێروانی ئاشکرای کرد کە ژمارەی مۆبایلەکەی ئەو (بلۆک) کراوە و شێروان ناتوانێت پەیوەندیی پێوە بکات، بۆیە تەنیا لە ڕێگەی تەلەفۆنی ماڵەوە دەتوانێت هەواڵی خۆی بگەیەنێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو