دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کەی بوو؟ ماڵپەڕی حکومەت وەڵام دەداتەوە

١٤ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:٤٣ پاش نیوەڕۆ

دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کەی بوو؟ ماڵپەڕی حکومەت وەڵام دەداتەوە

پەنجەرە

بەهۆی بەردەوامیی ناکۆکییەکانی نێوان تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەنێو حکومەتدا، دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تووشی پەککەوتن بووە و ماوەیەکی درێژە هیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمی ئەنجام نۆدراوە.

سێ مانگ بێ کۆبوونەوە

بەپێی بەدواداچوونەکان لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لاپەڕەی فەرمی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە لە ڕێککەوتی ٢٥ی شوبات (٢) ئەنجامدراوە. لەو بەروارەوە تا ئێستا، کە ماوەی دوو مانگ و ٢٠ ڕۆژی ڕەبەق دەکات، هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نوێ بڵاو نەکراوەتەوە.

دابڕانی سیاسی و حکومی

ئەم دابڕانە درێژخایەنەی تیمی وەزاریی هەردوو حیزبی پێکهێنەری حکومەت، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ قووڵبوونەوەی کێشە سیاسییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، کە ڕاستەوخۆ کارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی پەکخستووە و بووەتە هۆی دروستبوونی جۆرێک لە سستی لە بڕیارە کارگێڕی و باڵاکانی حکومەتی هەرێمدا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو