مەترسییەکانی سەر مووچەی هەرێم؛ وەزیری نوێ یان بڕیارە سیاسییەکان؟

١٦ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:١٤ پاش نیوەڕۆ

مەترسییەکانی سەر مووچەی هەرێم؛ وەزیری نوێ یان بڕیارە سیاسییەکان؟

پەنجەرە

دیاریکردنی فالح ئەلساری وەک وەزیری نوێی دارایی عێراق، نیگەرانی لە ناوەندە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە. ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پێشووی عێراق هۆشداری دەدەن لەوەی ناوبراو بەهۆی هەڵوێستە توندەکانی پێشووی بەرامبەر بە هەرێم، ببێتە بەربەست لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەران.

سەبارەت بەم گۆڕانکارییە، محەمەد حسێن، شارەزای بواری ئابووری، لە لێدوانێکدا بۆ پەنجەرە ئاماژە بەوە دەکات کە مەترسییەکان بەو ئاستە نین کە باس دەکرێن. ناوبراو پێیوایە پرسی دارایی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر ڕەهەندێکی سیاسی هەیە نەک ئیداریی.

محەمەد حسێن وتی: پەیوەندیی دارایی نێوان هەولێر و بەغدا وابەستەی ڕێککەوتنی سیاسییە؛ ئەگەر پەیوەندیی سیاسیی هەردوو حکومەت باش بێت، وەزیری دارایی ناتوانێت بە تەنها بڕیارەکان ڕابگرێت."

ئەو شارەزایە سەرنج بۆ خاڵێکی گرنگ ڕادەکێشێت کە زۆرجار لە میدیاکاندا پشتگوێ دەخرێت، ئەویش دەسەڵاتی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ناو وەزارەتی داراییە. 

بە وتەی محەمەد حسێن، سێ بۆ چوار بەڕێوەبەری گشتی لەناو وەزارەتی دارایی عێراق هەن کە ناوەندی بڕیارن و دەتوانن کێشە دروست بکەن، ئەم بەڕێوەبەرانە سەر بە گروپ و لایەنە سیاسییە شیعە جیاوازەکانن.

وتیشی: مەترسیی ئەم بەڕێوەبەرانە بۆ سەر پڕۆسەی ناردنی مووچە، زۆر زیاترە لە خودی وەزیر.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو