سەرچاوەیەک: ئەمریکا هەوڵی هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی لەناو سوپادا دەدات

٢١ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٢٦ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک: ئەمریکا هەوڵی هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی لەناو سوپادا دەدات

 

پەنجەرە 

سەرچاوەیەکی نزیک لە لایەنە شیعەکان بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نایەوێت هێزی حەشدی شەعبی لە عێراقدا بمێنێت، چونکە ئەو هێزە بە گوزارشتێک لە پێکهاتە و مەزهەبی شیعە لەقەڵەم دەدات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن دژی ئەوەیە لەپاڵ سوپا و دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتدا هێزی مەزهەبی بوونی هەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدایە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە، یان لە حاڵەتی تردا تێکەڵ بە سوپا و هێزە فەرمییەکانی عێراقیان بکات؛ بە ئامانجی ئەوەی سیفەتی مەزهەبی و پێکهاتەیی لەسەر ئەو هێزە لاببات و بخرێتە ژێر چەتری هێزە نیشتمانییە فەرمییەکانەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو