ئایا ترەمپ دووبارە هێرش دەکاتەوە سەر ئێران؟

٢١ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٢٩ پاش نیوەڕۆ

ئایا ترەمپ دووبارە هێرش دەکاتەوە سەر ئێران؟

پەنجەرە

د. سەردار عەزیز، لێکۆڵەری نێودەوڵەتی، لە لێدوانێکدا بۆ پەنجەرە ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ لە ڕابردوودا بژاردەی شەڕی دژ بە ئێران تاقیکردەوە بەڵام تاران ملکەچ نەبوو. 
ئاماژەی بەوەشکرد کە پلانی سەرەتایی ئەمریکا وابوو گورزێکی وەها لە ئێران بوەشێنێت کە ناچاری خۆبەدەستەوەدانی بکات، بەڵام لەبەرامبەردا ئێرانییەکان پێیانوایە ئامانجی سەرەکی ئەمریکا تەنها تەسلیمبوونی ئەوانە، بۆیە ئێستا دەیانەوێت ئەو بیرۆکەیە لە مێشکی ترەمپدا بسڕنەوە.

ئەو لێکۆڵەرە نێودەوڵەتییە بەدووری نازانێت کە ترەمپ دووبارە پەنا بۆ هێرشی سەربازی بباتەوە، چونکە لە ئێستادا هیچ بژاردەیەکی تری لەبەردەستدا نەماوە. لەگەڵ ئەوەشدا، گومانی خۆی نیشاندا لەوەی کە هێرشی سەربازی بتوانێت ئێران ناچاری ملکەچبوون بکات.

د. سەردار عەزیز لە کۆتایی لێدوانەکەیدا جەختی کردەوە: ئەگەر ئەمریکا هەر هێرشێکی سەربازیی نوێ بکاتە سەر ئێران، ئامانجەکەی تەنها هێنانە سەر مێزی دانوستان و ملکەچکردنیەتی، نەک ڕووخاندن یان گۆڕینی ڕژێمی سیاسیی ئەو وڵاتە."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو