سوپای پاسداران: لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان دەست بەسەر بارێکی گەورەی چەکدا گیرا

٢١ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٣٥ پاش نیوەڕۆ

سوپای پاسداران: لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان دەست بەسەر بارێکی گەورەی چەکدا گیرا

پەنجەرە

سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند کە هێزەکانیان توانیویانە لەسەر سنووری باکووری ڕۆژاوای وڵاتەکە، پرۆسەیەکی قاچاخچێتی چەک و تەقەمەنی پووچەڵ بکەنەوە. 

بەپێی بەیاننامەکە، ئەم چەکانە لە لایەن "گرووپە تیرۆریستییەکانەوە" و  هەرێمی کوردستان رەوانە کراون.

سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە:
* جۆری چەکەکان: گرووپە چەکدارەکان هەوڵیان داوە بارێکی گەورە لە چەک و تەقەمەنی دروستکراوی ئەمریکا داخڵی ناو خاکی ئێران بکەن.
* شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە: پڕۆسەکە لەسەر سنوورەکانی پارێزگای سنە (کوردستان) ئەنجامدراوە.
بەپێی بەیاننامەکە، گوایە هێزەکانی ئێران توانیویانە دەست بەسەر تەواوی بارەکەدا بگرن پێش ئەوەی چەکەکان بگەنە ناو قوڵایی خاکی ئێران.

سوپای پاسداران لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا هۆشداری توند دەدات و ڕایگەیاندووە:”هەر جووڵەیەک کە زیان بە ئاسایشی وڵات بگەیەنێت، بە توندی و بە بێچەندوچوون وەڵام دەدرێتەوە. هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئامادەباشییەکی بەردەوامدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک کە ئارامی و سەقامگیری وڵاتەکە بکاتە ئامانج."

سوپای پاسداران بەردەوام هەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکات بەسەرچاوەی مەترسی لەسەر وڵاتەکەی، بۆیە دیار نییە تۆمەتبارکردنی هەرێم بەشێکە لە هەڵمەتەکانی پڕوپاگەندە یان نە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو