کەسایەتی دیاری کوردی بەغدا بۆ پەنجەرە: موحسن مەندەلاوی دوژمنی کوردە 

٢٣ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:١٥ پاش نیوەڕۆ

کەسایەتی دیاری کوردی بەغدا بۆ پەنجەرە: موحسن مەندەلاوی دوژمنی کوردە 

پەنجەرە

عەدنان حەمید شەفی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و کەسایەتیی دیاری کورد لە بەغداد، ڕەخنەی توند ئاراستەی موحسن مەندەلاوی دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ناوبراو دژی کورد کار دەکات.
شەفی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە ڕایگەیاند: لە کاتێکدا سەرجەم سەرکردە و کەسایەتییە سیاسییەکان هەوڵی کۆکردنەوە و ڕێکخستنی ناوماڵی نەتەوەکەی خۆیان دەدەن، موحسن مەندەلاوی پێچەوانەی ئەمە کار دەکات و بووەتە هۆکاری تێکدانی ڕیزی کورد و دوژمنایەتی کردنی کورد."

ئەو ڕاوێژکارەی سوودانی ئاماژەی بەوەشکرد کە مەندەلاوی لەگەڵ کۆمەڵێک لایەن و کەسایەتیدا هاوپەیمانە کە هەموویان دژایەتیی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد دەکەن. وتیشی: "مەندەلاوی پۆستەکەی بۆ پاراستنی سەروەت و سامانە تایبەتییەکانی بەکاردەهێنێت، و لەم پێناوەشدا پارە بەسەر میلیشیاکان و لایەنی تردا دابەش دەکات."

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، عەدنان حەمید شەفی ڕەخنەی لە هێزە سەرەکییەکانی  هەرێم پارتی و یەکێتی گرت، بەوەی کە کوردانی نیشتەجێی بەغداد لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرجەم لایەنەکانی دیکەوە فەرامۆش کراون و بێپشت و پەنان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو