سەرچاوەیەک: مالیکی پێیوایە حەلبوسی یاری پێکردوون و هەوڵی کۆدەنگی دژی دەدات

٢٣ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:١٦ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک: مالیکی پێیوایە حەلبوسی یاری پێکردوون و هەوڵی کۆدەنگی دژی دەدات

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی نزیک لە دەوڵەتی یاسا تایبەت بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، پشتگیری لە گۆڕینی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.

بڕیارەکەی مالیکی بۆ گۆڕینی دەستەی سەرۆکایەتی، وەک سەرچاوەکە ئاماژەی پێداوە، پەیوەندی بەو پێشێلکارییانەوە نییە کە لە دوایین دانیشتنی پەرلەماندا لە کاتی متمانەدان بە وەزیرەکان ڕوویاندا، بەڵکو هۆکارەکەی بۆ "لاوازیی ئەدای کارکردنی دەستەی سەرۆکایەتی" دەگەڕێتەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد کە نوری مالیکی نیگەران و تووڕەیە، چونکە پێیوایە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان هاوشێوەی سودانی “یاریی پێکردوون". لەبەرامبەر ئەمەشدا مالیکی دەستی بە جووڵە کردووە بۆ دروستکردنی کۆدەنگییەکی سیاسی.
 ئامانجی ئەم کۆدەنگییە بەدەستهێنانی پشتیوانییە دژی خودی محەمەد حەلبوسی و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو