پەرلەمانتارێکی عێراق: رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان بەغدا و واشنتۆن شکستی هێناوە

٢٥ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٢٦ پاش نیوەڕۆ

پەرلەمانتارێکی عێراق: رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان بەغدا و واشنتۆن شکستی هێناوە

پەنجەرە 

نور عادل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەخنەی توندی ئاراستەی ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان بەغدا و واشنتۆن کرد و ڕایگەیاند کە ئەم ڕێککەوتنە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هیچکام لە بەرژەوەندییەکانی عێراقی نەهێناوەتە دی.

نور عادل ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شکستی سەلمێنراوەو جگە لە پێشێلکاریی بەردەوامی سەروەریی نیشتمانی، هیچی تری بۆ وڵات پێنەبووە. بەندەکانی ئەو ڕێککەوتنە تەنها وەک مەرەکەبی سەر کاغەز ماونەتەوە، بێ ئەوەی هیچ هاوسەنگییەکی ڕاستەقینە لە پەیوەندییە دوولایەنەکاندا بوونی هەبێت."

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم جۆرە ڕێککەوتنانە بۆ تێپەڕاندنی ئەجێندا تایبەتەکانی خۆی و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق بەکاردەهێنێت، لە جیاتی ئەوەی پشتگیرییەکی ڕاستەقینە لە بوارەکانی ئابووریی، گەشەپێدان و پڕچەککردندا پێشکەش بکات.

لە کۆتاییدا ناوبراو جەختی لەسەر پێویستیی پیداچوونەوە بە سەرجەم ڕێککەوتنە ئەمنی و سیاسییەکان لەگەڵ واشنتۆندا کردەوە، بە ئامانجی پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو