گۆڕانکاریی لە سەرۆکایەتی کۆمار؛ نزار ئامێدی براکەی خۆی و بەرپرسی دیوان دەگۆڕێت
٢٥ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٢٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق، لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی پێکهاتەی کارگێڕی دامەزراوەکەیدا، زنجیرەیەک گۆڕانکاریی بەرفراوانی لە پۆستە باڵا و هەستیارەکانی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماردا ئەنجامدا، کە گۆڕانکارییەکان براکەی خۆی گرتووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەنجەرە کەوتوون، گۆڕانکارییەکان کارگێڕی نوسینگەی سەرۆک کۆماریشی گرتووەتەوە؛ لەو چوارچێوەیەدا "گوهدار ئامێدی" کە برای سەرۆک کۆمارە و لە سەردەمی دکتۆر لەتیف ڕەشیددا بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک کۆمار بوو، لە پۆستەکەی لادراوە و "عەلی کینانی" لە شوێنی دەستبەکار بووە.
هاوکات، گۆڕانکارییەکان پۆستی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماریشیان گرتووەتەوە، کە تێیدا "مستەفا دلێمی" (کەسایەتی نزیک لە سەرکردە دێرینەکانی سوننە) لە پۆستەکەی لابراو لەبری ئەو "یەحیا محەمەد" کاندیدی پارتی تەقەدوم لەو پۆستەدا جێگیر کرا.
هەردوو پۆستی (سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار) و (بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک کۆمار) خاوەن پلەی تایبەتن و هاوتای پلەی وەزیرن، لە کاتێکدا پۆستی سکرتێری سەرۆک کۆمار هاوتای پلەی بریکاری وەزیرە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراقدا.