٦٦ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا؛ مەترسی ئەمنیی چۆن کەرتی نەوتی هەرێمی پەکخستووە؟
٢٥ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٤٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
محەمەد حسێن، شارەزای بواری وزە ڕایگەیاند، ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان گرێبەستیان هەیە، بەهۆی مەترسییەکانی هێرشی موشەکی و درۆنییەوە کارەکانیان ڕاگرتووە و داوای گەرەنتی ئەمنی دەکەن. ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت ئەو گەرەنتییە ئەمنییە فەراهەم بکات، بۆیە بەرپرسیارێتی پاراستنیانی خستووەتە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵیی عێراق.
ئەو شارەزایەی بواری وزە ئاماری نوێی بەرهەمهێنان و ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی ئاشکرا کرد و وتی: "له مانگی چواری ڕابردوودا، کۆمپانیاکانی نەوت ڕۆژانە ٦٦ هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە.
وتیشی: لەو بڕە، هەرێم ڕۆژانە تەنها ١١ هەزار بەرمیلی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە و پاشماوەکەشی لە بازاڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا ساغکراوەتەوە.