کەمکردنەوەی بازگەکان و توندکردنی پشکنین؛ پلانە نوێیەکەی ئێران لەسەر سنووری هەرێم

٣٠ ئایار ٢٠٢٦ - ٣:٢٦ پاش نیوەڕۆ

کەمکردنەوەی بازگەکان و توندکردنی پشکنین؛ پلانە نوێیەکەی ئێران لەسەر سنووری هەرێم

پەنجەرە

کۆماری ئیسلامیی ئێران ژمارەی بازگە جێگیرەکانی لە شارە کوردییەکان و بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی هاوسنوور لەگەڵ هەرێمی کوردستان کەمکردووەتەوە، لە بەرامبەردا پەنای بۆ ڕێوشوێنی نوێ بردووە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "دەسەڵاتدارانی ئێران ژمارەی ئەو بازگە جێگیرانەیان کەمکردووەتەوە کە پێشتر لە شارە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات و بە تایبەتی لە نزیک دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیریان کردبوون."

سەبارەت بە شێوازی نوێی کۆنترۆڵکردنی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد: "ئێستا دەزگا ئەمنییەکانی ئێران زیاتر پشت بە دامەزراندنی بازگەی کاتی و کتوپڕ تەوقیفاتی کاتی لە نزیک دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەبەستن."

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەڕای کەمکردنەوەی بازگە دەرەکییەکان، بەڵام ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە ناوخۆی دەروازە سنوورییەکاندا وەک خۆیان بە توندی ماونەتەوە و پشکنین و چاودێرییەکان سست نەکراون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو