هۆشداری لە دۆخی ئابوریی عێراق دەدرێت

٣٠ ئایار ٢٠٢٦ - ٣:٣٠ پاش نیوەڕۆ

هۆشداری لە دۆخی ئابوریی عێراق دەدرێت

پەنجەرە

باسم غەرابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، هۆشدارییدا لە ئەگەری روودانی هەڵاوسان لە ئابووریی عێراق، کە بەهۆی خراپیی بەڕێوەبردنی دارایی لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقەوە کەڵەکە بووە. ناوبراو داوای لە سەرۆک وەزیرانی نوێ کرد کە پلانێکی خێرا بۆ ڕێگریکردن لەم قەیرانە بگرێتە بەر.

غەرابی ڕایگەیاند: "پشتبەستنی تەواوی وڵات بە داهاتی نەوت و ناجێگیریی نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا، بووەتە هۆی شڵەژانێکی ڕوون لە داڕشتنی بوودجەی گشتیی عێراقدا." 
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم داهاتە تاکلایەنەیە لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە هۆی سەر هەڵدانی کۆمەڵێک قەیرانی ئابووریی یەک لەدوای یەک و کەڵەکەبوو.

ناوبراو وتی: "قۆناغی ئێستا پێویستی بە جووڵەیەکی جدی حکومەت هەیە بۆ گۆڕینی فەلسەفەی دارایی و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانی." 
هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی داڕشتنی ستراتیژێکی ئابووریی نەرم لەلایەن سەرۆکایەتیی نوێی ئەنجومەنی وەزیرانەوە کردەوە، بە ئامانجی پاراستنی هێزی کڕینی هاووڵاتیان و ڕێگریکردن لە خلیسکانی وڵات بەرەو ناو تونێلی هەڵاوسانی دارایی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو