وتەبێژی PAK بۆ پەنجەرە: حەشدی شەعبی زانیاریی هەواڵگریی دەداتە ئێران بۆ هێرشکردنە سەر بارەگاکانمان

٣٠ ئایار ٢٠٢٦ - ٣:٣١ پاش نیوەڕۆ

وتەبێژی PAK بۆ پەنجەرە: حەشدی شەعبی زانیاریی هەواڵگریی دەداتە ئێران بۆ هێرشکردنە سەر بارەگاکانمان

پەنجەرە

پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) گرووپەکانی حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەکات بەوەی هاوکاریی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن لە ئەنجامدانی هێرشە درۆنی و موشەکییەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانیان لە هەرێمی کوردستان.

خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە ڕایگەیاند: "گرووپەکانی حەشدی شەعبی هاوکاریی ئێران دەکەن بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی هێرشە درۆنی و هاژەکییەکان (موشەکییەکان) دژی بنکە و بارەگاکانی PAK لە هەرێمی کوردستان."

سەبارەت بە شێوازی ئەو هاوکارییانە، نادری ڕوونکردنەوەی زیاتری دا و وتی: "ئەو دەور و نەخشەی حەشدی شەعبی دەیگێڕێت، زیاتر لە ڕووی هەواڵگریی، ڕەوانەکردنی درۆنی سیخوڕی (کەشف) و کۆکردنەوەی زانیاریی وردە لەسەر شوێنی بنکە و بارەگاکانی PAK و سوپای میللی کوردستان."

لەسەر هۆکاری چڕبوونەوەی ئەو دژایەتییانەش لەلایەن حەشدی شەعبییەوە، وتەبێژەکەی پارتی ئازادیی کوردستان ئاماژەی بە مێژووی ڕووداوەکان کرد و وتی: "هۆکاری سەرەکیی ئەم دژایەتییە توندەی حەشد بەرامبەر بە هێزەکانمان، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی کە PAK گێڕای لە تێکشکاندنی هێرشەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران، کاتێک دەیانویست بەرەو پارێزگای هەولێر پێشڕەوی بکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو