دۆسیەی نامە نهێنییەکەی ئێپستاین؛ ترەمپ شەڕە یاساییەکەی دژی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" نوێ دەکاتەوە

٣٠ ئایار ٢٠٢٦ - ٣:٣٨ پاش نیوەڕۆ

دۆسیەی نامە نهێنییەکەی ئێپستاین؛ ترەمپ شەڕە یاساییەکەی دژی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" نوێ دەکاتەوە

پەنجەرە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەڕێکی تری شەڕی یاسایی دژی رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" دەستپێکردەوە و داوایەکی یاسایی بە تۆمەتی "ناوزڕاندن"، لە دژی ئەو رۆژنامەیە تۆمار کرد، ئەمەش دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو دادگا داوا بنەڕەتییەکەی رەتکردبوویەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانیا (DPA)، ناکۆکییەکە لەسەر ڕاپۆرتێکی رۆژنامەکەیە سەبارەت بە نامەیەکی "ئابڕووبەر"ی جەژنی لەدایکبوون، کە ڕۆژنامەکە بانگەشەی کردبوو گوایە ترەمپ بۆ جیفری ئێپستاین، بازرگانی کۆچکردووی تاوانبار بە کەیسەکانی دەستدرێژیی سێکسی ناردووە.

پێشتر و لە مانگی نیسانی ڕابردوودا، دادگایەکی ویلایەتی فلۆریدا داوا سەرەتاییەکەی ترەمپی رەتکردبوویەوە.

دارین گێڵز، دادوەری کەیسەکە بڕیاریدابوو کە ترەمپ هیچ بەڵگەیەکی جێگەی بڕوا پێکردنی پێشکەش نەکردووە کە بەسەلمێنێت رۆژنامەکە بە "نیەتێکی خراپ" ڕاپۆرتەکەی لەسەر ئەو نامە ئیدیعاکراوەی بۆ ئێپستاین نێردراوە بڵاوکردووەتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەش کردبوو کە پێوەرە یاساییە سەرەکییەکان لەو داوایەدا بەدی نەهاتوون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو