حەجی موجامەلە؛ چۆن ڤیزای تایبەت چانسی هاووڵاتیانی ئاسایی کەم دەکاتەوە؟

٣٠ ئایار ٢٠٢٦ - ٣:٣٩ پاش نیوەڕۆ

حەجی موجامەلە؛ چۆن ڤیزای تایبەت چانسی هاووڵاتیانی ئاسایی کەم دەکاتەوە؟

پەنجەرە

د. یاسین تەها، شرۆڤەکاری سیاسی، پەردە لەسەر ڕاستییەکی شاراوەی پشت ژمارەی ئەو پەرلەمانتار و بەرپرسە عێراقییانە لادەبات کە ئەمساڵ گەشتی حەجیان کردووە. ئەمەش دوای ئەوەی دەستەی حەجی عێراق ڕایگەیاند کە تەنها ۲۹ پەرلەمانتار لە ڕێگەی ئەوانەوە چوونەتە حەج.

حەجی موجامەلە؛ مافی هاووڵاتیان دەخورێت؟

بە گوتەی ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە، لە پشت ئەو ژمارە کەمەی دەستەی حەجەوە ڕاستییەکی تر هەیە؛ باڵیۆزخانەی سعودیە لە بەغدا نزیکەی دوو هەزار ڤیزای تایبەتی بەخشیوەتە کەسایەتییە سیاسی، پەرلەمانی، حکوومی و عەشایەرییەکانی عێراق.

د. یاسین تەها دەڵێت: ئەم جۆرە ڤیزایانە لە عێراقدا بە “حەجی موجامەلە”ناسراوە، بە کردەوە بەشێکە لە “پەیوەندیی گشتی”و “دیپلۆماسیی بەرتیل”.

د. یاسین تەها ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم کارە ناڕەواییەکی گەورەیە لە دژی خەڵکی ئاسایی، چونکە ئەم ئیمتیازاتانە ڕێک لەسەر حیسابی مافی ئەو هاووڵاتیانەیە کە ساڵانێکی زۆرە لە چاوەڕوانیی دەرچوونی ناویانن لە تیروپشکی گشتیدا و بێبەش دەکرێن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو