پرسی وەزارەتە شاغرەکان دەبرێتە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆک وەزیران
٢ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٥:١٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
عامر فایز، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆکی کوتلەی پەرلەمانی "تەسـمیم" ڕایگەیاند، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەنیازن ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بەرفراوان بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام بدەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆبوونەوەکە چەندین مەلەفی هەڵپەسێردراوی سیاسی و حکومی یەکلا دەکاتەوە.
فایز ڕایگەیاند: سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی کۆدەبنەوە. تەوەرەی سەرەکیی گفتوگۆکانیش کۆمەڵێک مەلەفی گرنگی سیاسی، ئەمنی و خزمەتگوزاری دەبێت کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە هەیە."
ناوبراو وتی: لە سەرووی ئەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لێوە دەکرێت، مەلەفی تەواوکردنی کابینەی وەزاریی حکومەتی ئێستا و هەڵبژاردنی کەسایەتی گونجاوە بۆ پۆستە شاغرەکان.
وتیشی: بابەتی سەرلەنوێ پێشکەشکردنەوەی ناوی ئەو بەربژێرانەی بۆ پۆستە وەزارییەکان کە پێشتر نەیانتوانیوە متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنن، بە تەواوی سپێردراوە بە سەرکردەی قەوارە سیاسییەکانی خۆیان."
ئەو دەشڵێت: له ڕووی سیاسییەوە باشتر وایە ناوی نوێ پێشکەش بکرێن کە تەباییان لەسەر بێت، بۆ ئەوەی بەبێ هیچ ڕێگرییەک لەناو هۆڵی پەرلەماندا تێپەڕێندرێن."