نەوەی نوێ چاوەڕوانی پارتی دەکات بۆ ئەوەی پشکەکانی لەگەڵ یەکێتی یەکلایی بکاتەوە

٢ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٥:٢٢ پاش نیوەڕۆ

نەوەی نوێ چاوەڕوانی پارتی دەکات بۆ ئەوەی پشکەکانی لەگەڵ یەکێتی یەکلایی بکاتەوە

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ تایبەت بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، ئامانجی سەرەکیی جوڵانەوەکە لەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ئەنجامی داوە، دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتە لەسەر بنەمای یەکسان و (٥٠ بە ٥٠).

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا نەوەی نوێ پشک و پۆستەکانی خۆی لەگەڵ یەکێتیدا یەکلایی نەکردووەتەوە.

 ڕوونیشیکردەوە کە چوونە ناو وردەکاریی ئەو بابەتە بەستراوەتەوە بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ وتی؛ دوای ئەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت سەر دەکرێت، ئەوکات نەوەی نوێ لەگەڵ یەکێتی دەچێتە ناو وردەکاریی پشکە حکومییەکان و یەکلاییکردنەوەی پۆستەکان."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو