سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە: قەیس خەزعەلی لە ڕێگەی نێوەندگیرەوە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتۆن دەدات

٥ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:١٠ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە: قەیس خەزعەلی لە ڕێگەی نێوەندگیرەوە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتۆن دەدات

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە بەغدا، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند کە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لادانی ناوی لە لیستی سزاکانی ئەو وڵاتە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە خەزعەلی لە ڕێگەی چەند نێوەندگیرێکەوە کار لەسەر ئەم پرسە دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ناوبراو پێشتر داوایکردووە هاوشێوەی ئەو مۆدێلەی لە سووریا پەیڕەو کرا لەگەڵ ئەحمەد شەرع (ئەبو محەمەد جۆلانی)، لە عێراقیش بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ ئەودا بکرێت؛ لەم پێناوەشدا ئامادەیی خۆی بۆ هەر جۆرە هاوکاری و ڕێککەوتنێک نیشان داوە.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بڕیاری دا چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت بكات. سەبارەت بەم هەنگاوەش، سەرچاوە سیاسییەکە ڕوونی کردەوە کە ئەمریکا متمانەی بە بڕیاری چەکدانانی هیچ کام لەم گرووپانە نییە و ئەم هەنگاوەی خەزعەلی بە "سیمبوڵی" دەزانێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە و پەرەسەندنەکانی دەکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو