غاز هەیە و کڕیار نییە؛ بۆچی دانەغاز بەرهەمهێنانی لە کۆرمۆر زیاد ناکات؟

٥ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:٤٢ پاش نیوەڕۆ

غاز هەیە و کڕیار نییە؛ بۆچی دانەغاز بەرهەمهێنانی لە کۆرمۆر زیاد ناکات؟

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی کارەبای هەرێمی کوردستان بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، بەهۆی گرانیی نرخی کارەبا و دەستپێوەگرتنی هاووڵاتییان لە بەکارهێنانیدا، کۆمپانیای دانەغاز بڕی بەرهەمهێنانی غاز و کارەبای لە کێڵگەی کۆرمۆر زیاد نەکردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمپانیای دانەغاز توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانە ٧٥٠ ملیۆن پێ سێجا غازی هەیە، بەڵام لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی بۆ نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن پێ سێجا کەمکردووەتەوە (نزیکەی نیوەی توانای ڕاستەقینەی خۆی).

لەبارەی هۆکاری پچڕانی کارەباشەوە، سەرچاوەکە وتی: "پچڕانی ناوەبەناوی کارەبا و جێگیرنەبوونی نزخی غازی ماڵان، پێدەچێت ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە کەمبوونەوەی خواستی هاووڵاتییان بۆ بەکارهێنانی کارەبا و بەدوای ئەوانیشدا کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی غازەوە هەبێت."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو