میدیای ئیسرائیلی: مۆساد چەکی حەماس و حزبوڵای داوە بە میلیشیا کوردییەکان پێش ئەوەی ترەمپ پلانەکە رابگرێت

٧ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٣:٤٥ پاش نیوەڕۆ

میدیای ئیسرائیلی: مۆساد چەکی حەماس و حزبوڵای داوە بە میلیشیا کوردییەکان پێش ئەوەی ترەمپ پلانەکە رابگرێت

پەنجەرە

کەناڵی وای نێتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) بەشداربووە لە پلانێکدا بۆ بەکارهێنانی هێزە کوردییەکان وەک بەشێک لە هەوڵێکی بەرفراوانتر دژی ئێران، بەڵام بەپێی راپۆرتەکان، گوشارەکانی تورکیا بوونەتە هۆی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ پلانەکە هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە هۆشداریی لە هەڵگیرسانی ململانێیەکی فراوانتری هەرێمی درابوو.

میدیا ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی راپۆرتێکی رۆژی پێنجشەممە، دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی چەکی دەستبەسەرداگرتووی حەماس و حزبوڵای داوە بە میلیشیا کوردییەکان، وەک بەشێک لە پلانێکی بەرفراوانتر کە ئامانج لێی رووخاندنی رژێمی ئێران بووە.

ئەم چەکانە لە کاتی شەڕدا لە کەرتی غەززە لە حەماس و لە لوبنان لە حزبوڵا دەستیان بەسەردا گیرابوو. ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکاش (CIA) تێوەگلابوو لەم پلانەی پڕچەککردنی میلیشیا کوردییەکان، بەڵام لە کۆتاییدا پلانەکە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپەوە هەڵوەشێنرایەوە، دوای ئەوەی لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاوە گوشاری لێکرا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو