لە جیاتی هەرێم؛ بەغدا بە شێوازی "مقایضە" ٦٠٠ مێگاوات کارەبا لە تورکیا دەکڕێت

٧ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٣:٤٦ پاش نیوەڕۆ

لە جیاتی هەرێم؛ بەغدا بە شێوازی "مقایضە" ٦٠٠ مێگاوات کارەبا لە تورکیا دەکڕێت

پەنجەرە

وەزارەتی کارەبای عێراق هەنگاوەکانی بۆ کڕینی ٦٠٠ مێگاوات کارەبا لە تورکیاوە بەرەو قۆناغی جێبەجێکردن دەبات، هێڵی گواستنەوەی وزەی "جزیرە - کسک" دەخرێتەوە گەڕ بۆ ئەوەی وزەی هاوردەکراو بگەیەنێتە پارێزگاکانی نەینەوا (موسڵ)، کەرکوک و سەڵاحەدین.

شێوازی پارەدان و دابینکردنی ئەم بڕە وزەیە لە چوارچێوەی گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدایە (مقایضە)، کە تێیدا عێراق لەبەرامبەر وەرگرتنی کارەبادا، پارەی کاش نادات بە تورکیا، بەڵکو کاڵا و پێداویستی تر دەداتە ئەو وڵاتە.

گۆڕانکاری لە سەرچاوەی دابینکردنی وزە و هۆکارەکانی گرێبەستەکە

ئەم هەنگاوەی بەغدا لە کاتێکدایە کە پێشتر بەشێک لە پێداویستیی کارەبای ئەو پارێزگایانە لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرا، بەڵام ئێستا وەزارەتی کارەبا ڕووی لە هاوردەکردنی وزە لە تورکیاوە کردووە.
شارەزایانی بواری وزە ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری سەرەکیی هاوردەکردنی کارەبا لە تورکیاوە بۆ دوو خاڵ دەگەڕێتەوە:
 هەرزانیی نرخ: تێچووی کارەبای هاوردەکراو لە تورکیاوە بەراورد بە بژاردەکانی تر گونجاوترە.
 شێوازی پارەدان: مامەڵەکە بە نەقدی (کاش) ئەنجام نادرێت، بەڵکو لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی کاڵاوە دەبێت، ئەمەش باری دارایی لەسەر حکومەتی عێراق سووک دەکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو