سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارێک لەبارەی ڕاوێژکارە کوردەکانی پێشووی سودانی دەدات

٧ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٣:٥٤ پاش نیوەڕۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارێک لەبارەی ڕاوێژکارە کوردەکانی پێشووی سودانی دەدات

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بڕیاریداوە ڕاوێژکارە کوردەکانی محەمەد شیاع سودانی (سەرۆکوەزیرانی پێشوو) لە پۆستەکانیاندا بمێننەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە زەیدی بە شێوەیەکی فەرمی ڕاوێژکارە کوردەکانی ئاگادار کردووەتەوە لە بەردەوامبوون لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان و داوای لێکردوون وەک پێشوو دەوامی خۆیان بکەن و لە جێگەی خۆیان بمێننەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق خاوەنی چەندین ڕاوێژکاری کوردە لە ستافەکەیدا، کە لە دیارترینیان (د. عەبدوڵا عەلیاوایی) و (فەرهاد عەلائەدین)ـن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو