ئاوات شێخ جەناب بۆ پەنجەرە: هەفتەی داهاتوو لیژنەی هاوبەشی هەولێر و بەغدا دەستبەکار دەبێت

٧ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٥:٠٦ پاش نیوەڕۆ

ئاوات شێخ جەناب بۆ پەنجەرە: هەفتەی داهاتوو لیژنەی هاوبەشی هەولێر و بەغدا دەستبەکار دەبێت

پەنجەرە

وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە داراییەکانی نێوان هەردوولا.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەزگای میدیایی پەنجەرە ئاماژەی بەوە کرد:”لیژنەکانی ئەنجومەنی وەزیران کار لەسەر چەند پرسێکی گرنگی دارایی دەکەن، لەوانە: پرسی داهاتی ناوخۆ، جێبەجێکردنی سیستەمی ئەلیکتۆنیی گومرگی (ئەسیکۆدا) و چەند بابەتێکی تری پەیوەندیدار."

سەبارەت بە کاتی دەستبەکاربوونی ئەو لیژنانەش، وەزیری دارایی ئاشکرای کرد کە پێدەچێت لە هەفتەی داهاتووەوە لیژنە هاوبەشەکان کۆبوونەوە و کارەکانی خۆیان بە فەرمی دەست پێبکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو