بەرپرسێکی کورد بۆ پەنجەرە: عەلی زەیدی لەگەڵ چارەسەری کێشەکاندایە، بەڵام مەترسیی گۆڕانی ئەجێنداکان هەیە

٧ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٥:٠٩ پاش نیوەڕۆ

بەرپرسێکی کورد بۆ پەنجەرە: عەلی زەیدی لەگەڵ چارەسەری کێشەکاندایە، بەڵام مەترسیی گۆڕانی ئەجێنداکان هەیە

پەنجەرە

بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغداد ڕایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق خواستی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

ئەو بەرپرسە کوردە کە بە مەرجی نەهێنانی ناوی قسەی بۆ پەنجەرە کردووە، ئاماژەی بەوە کرد: "عەلی زەیدی لە ئێستادا پێویستی بە چارەسەرە بۆ ئەم کێشانە، چونکە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگییەکی تایبەت بە سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەدات."

هاوکات ئەو سەرچاوەیە نیگەرانی خۆی لە گۆڕانی هەڵوێستی سەرکردەکانی بەغداد نیشاندا و وتی: "گرفتی سەرەکی ئەوەیە کە لە ڕابردوودا سەرجەم سەرۆکوەزیرانەکانی عێراق لە سەرەتای دەستبەکاربوونیاندا لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکاندا بوون، بەڵام دواتر لەژێر کاریگەریی ئەجێندا جیاوازەکاندا هەڵوێستیان گۆڕیوە و کێشەکانیان ئاڵۆزتر کردووە."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو