پەنجەرە زانیاری نوێ لەسەر پلانی دارایی هەرێم بۆ زیادکردنی داهات ئاشکرا دەکات

١٢ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:٢٦ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە زانیاری نوێ لەسەر پلانی دارایی هەرێم بۆ زیادکردنی داهات ئاشکرا دەکات

پەنجەرە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم ئەو فەرمانگە حکومییانەی ئاگادار کردووەتەوە کە بەرپرسن لە کۆکردنەوەی داهات، تاوەکو هەوڵەکانیان بە ئاراستەی زیادکردنی داهاتی ناوخۆ بەهێزتر بکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە تایبەتەکانی پەنجەرەوە بەدەستگەیشتوون، فەرمانگەکانی کۆکردنەوەی داهات بە فەرمی ڕاسپێردراون کە ماوەی دەوامی فەرمیی رۆژانەیان تا کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ درێژبکەنەوە، ئەمەش بە ئامانجی رەخساندنی کاتی زیاتر بۆ رایییکردنی مامەڵەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی کۆکردنەوەی داهاتەکان.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دارایی لە کاتێکدایە، کێشەی دابینکردنی بودجە و مووچە لە نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامیی هەیە. حکومەتی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، مانگانە بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ دەبڕێت؛ لە بەرامبەردا، حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە کە ئاستی داهاتی ناوخۆ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و ئەو بڕە پارەیەی لای خۆی دەمێنێتەوە، بەشی بەڕێکردنی خەرجییەکان و کاروباری دامودەزگاکان ناکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو