ئەشکەنجە یان خۆکوژیی؟ دۆسیەی گیانلەدەستدانی حاجی ئاسۆ دەگاتە دەستەی مافی مرۆڤ

١٢ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:٣٣ پاش نیوەڕۆ

ئەشکەنجە یان خۆکوژیی؟ دۆسیەی گیانلەدەستدانی حاجی ئاسۆ دەگاتە دەستەی مافی مرۆڤ

پەنجەرە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی تایبەتی بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە دۆسیەی گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەک بەناوی (حاجی ئاسۆ) لەناو یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری هەولێر پێکهێناوە.

پێشمەرگەکە لەناو گرتووخانەیەکی دەزگا ئەمنییەکانی هەولێردا گیانی لەدەستداوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی تەمومژ لەسەر هۆکاری مردنەکەی و کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە.

 کەسوکاری قوربانییەکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ناوبراو لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە،  پۆلیسی هەولێریش ڕووداوەکە ئەمە رەتدەکاتەوە و هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بۆ "خۆکوژیی" دەگێڕنەوە.

بێدەنگیی فەرمی و بەدواداچوونی میدیایی

تاکو ئێستا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هیچ ڕوونکردنەوە یان ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاو نەکردووەتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەنجەرە کەوتوون، پێکهێنانی لیژنەکە لەلایەن دەستەکەوە دوور لە چاوی میدیاکان بووە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و لێدوانی فەرمی، پەنجەرە پەیوەندی بە مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤەوە کرد، بەڵام ناوبراو وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو