گرژیی نوێ لە عێراق؛ گروپێکی چەکدار هۆشداری دەداتە ئەمریکا و بەغدا

١٢ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:٤٠ پاش نیوەڕۆ

گرژیی نوێ لە عێراق؛ گروپێکی چەکدار هۆشداری دەداتە ئەمریکا و بەغدا

پەنجەرە

ئەبو مەهدی جەعفەری، وتەبێژی سەرایا ئەولیا دەم، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕەخنەی لە هەڵوێستی فەرمی حکومەت گرت بەرامبەر بەوەی کە بە "پێشێلکاریی بەردەوام"ی ئاسمانی عێراق ناوی برد. هاوکات هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە هێزەکانی ئەمریکا کرد، لە حاڵەتی تێوەگلان یان بەشداریکردنیان لە هەر گرژییەکی نوێدا.

پرسی سەروەریی و پێشێلکاریی ئاسمانی عێراق

لە بەشێک لە بەیاننامەکەدا گرنگی بە دۆسیەی سەروەری دراوە، جەعفەری ڕایگەیاندووە، ئاسمانی عێراق بە بەردەوامی لەلایەن ئیسرائیلەوە  پێشێل دەکرێت. کەمتەرخەمی و غیابێکی ڕوون لە هەڵوێستی فەرمی و توندی عێراقدا دەبینرێت کە هاوتا بێت لەگەڵ ئاستی بەرپرسیارێتی نیشتمانی.

لە ڕووی سەربازیی و مەیدانییەوە، وتەبێژی سەرایا ئەولیا دەم بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی و هێنانەدی باڵاترین پلەی جەنگیی بۆ سەرجەم هێز و تواناکانی گروپەکەیان ڕاگەیاند.
له‌ کۆتایی بەیاننامەکەدا جەخت کراوەتەوە کە هێزەکانیان لە تەواوی ئامادەباشیدان بۆ دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی چالاکییە سەربازییەکانیان؛ ئەم هەنگاوەش بەستراوەتەوە بە هەر جۆرە دەستێوەردان یان بەشداریکردنێکی نوێی ئەمریکا لە هەر هێرش و گرژییەک کە عێراق یان گەلانی ناوچەکە بکاتە ئامانج.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو