بۆچی هاوڵاتیان بۆ مردنی ڕۆژنامەنووسان دەگرین و بۆ هەندێک بەرپرس بێدەنگن؟ ڕێکخەری میترۆ وەڵام دەداتەوە

١٢ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:٤٤ پاش نیوەڕۆ

بۆچی هاوڵاتیان بۆ مردنی ڕۆژنامەنووسان دەگرین و بۆ هەندێک بەرپرس بێدەنگن؟ ڕێکخەری میترۆ وەڵام دەداتەوە

پەنجەرە

ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەو پێشوازی و خەمخۆرییە گشتییەی لە کاتی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووساندا لەناو کۆمەڵگادا دەبینرێت، بە تەواوی جیاوازە لەو دۆخەی کە لە کاتی مردنی هەندێک لە بەرپرساندا دێتە ئاراوە.

ڕێکخەری سەنتەری میترۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هەستە هاوبەشە پڕ لە دڵتەنگییەی هاوڵاتیان بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووسان پێشانی دەدەن، لە کاتی مردنی هەندێک لە بەرپرساندا بوونی نییە.

غەریب هۆکاری ئەم جیاوازییە و نەبوونی هاوسۆزییەی بۆ بەشێک لە بەرپرسان گەڕاندەوە بۆ شێوازی کارکردنیان و وتی: بۆیە بۆ مردنی هەندێک بەرپرس ئەم هەستە هاوبەشە لەئارادا نییە، چونکە ئەوان لە کاتی دەسەڵاتیاندا ئیشیان لەسەر دابڕان، دروستکردنی کەلێن و پەرتکردنی کۆمەڵگا کردووە."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو