پەرلەمانتارێک: جووڵەیەک هەیە بۆ ناچارکردنی حکومەت تا پێداچوونەوە بە رێککەوتنی ئەمنیی لەگەڵ ئەمریکادا بکات

١٢ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:٤٥ پاش نیوەڕۆ

پەرلەمانتارێک: جووڵەیەک هەیە بۆ ناچارکردنی حکومەت تا پێداچوونەوە بە رێککەوتنی ئەمنیی لەگەڵ ئەمریکادا بکات

پەنجەرە

حسێن مەهدی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند کە جووڵەیەکی پەرلەمانی دەستیپێکردووە بۆ فشارخستنە سەر حکومەت بەمەبەستی پێداچوونەوە بە رێککەوتنامەی ئەمنیی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم رێککەوتنە چیتر ئەو ئامانجانە ناپێکێت کە لە پێناویدا واژۆ کرابوو.

مەهدی رایگەیاند: "لەبەر رۆشنایی ئەو گۆڕانکاریی و ئاڵنگارییانەی کە ناوچەکە بەخۆیەوەیان دەبینێت، جوڵەیەکی پەرلەمانی هەیە کە ئامانجی فشارخستنە سەر حکومەتە بۆ گرتنەبەری هەنگاوی کرداری سەبارەت بە رێککەوتنامەی ئەمنیی لەگەڵ واشنتۆن."

ئەوان پێیانوایە کە رێککەوتنەکە چیتر بەسوود نییە و لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستادا ناگونجێت، ئەمەش وا دەخوازێت پێداچوونەوەی پێدا بکرێت یان هەڵوێستێکی روونی لێ وەربگیرێت.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، حەسەن مەهدی جەختی کردەوە کە عێراق لە ئێستادا خاوەنی توانا و لێهاتوویی پێویستە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی خۆی، ئەمەش دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی سروشتی پەیوەندییەکان و رێککەوتنە ئەمنییەکان دەخوازێت.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجومەنی نوێنەران لە قۆناغی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە تاوتوێکردنی ئەم مەلەفە، بە شێوازێک کە لەگەڵ بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتدا بگونجێت و سەروەرییەکەی بپارێزێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو