نەرمی نواندن بەرامبەر یەکێتی و ڤیتۆ لەسەر شاسوار عەبدولواحید؛ پلانی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت

١٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:١٦ پاش نیوەڕۆ

نەرمی نواندن بەرامبەر یەکێتی و ڤیتۆ لەسەر شاسوار عەبدولواحید؛ پلانی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە بەهاوبەشی لەگەڵ هەریەکە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، پارتی ئامادەیی نیشانداوە کە نەرمی بەرامبەر خواستەکانی یەکێتی بنوێنێت و بەشێک لە داواکارییەکانی جێبەجێ بکات، بەڵام ئەمەش بە مەرجێک بەستراوەتەوە.

سەرچاوە سیاسییەکە ئاماژەی بەوە کرد: "تەنها مەرجی پارتی بۆ چوونە ناو گفتوگۆوە لەگەڵ یەکێتی، ئەوەیە کە یەکێتی لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ داببڕێت و کۆبوونەوەکان تەنها بە شێوەی دووقۆڵی و بەبێ بەشداریی نەوەی نوێ بەڕێوەبچن."

ئەم پێشهاتە نوێیە لە کاتێکدایە کە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە هەوڵوێست و گفتوگۆی چڕوپڕدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، بەڵام ڤیتۆی پارتی لەسەر نەوەی نوێ لە هاوکێشەی گفتوگۆکاندا، ڕەوتی دانوستاندنەکان دەخاتە قۆناغێکی نوێوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو