فشاری ڕاستەوخۆی واشنتن؛ ئایا تۆم باراک دۆسیەی پێکهێنانی حکومەت و پۆستە باڵاکانی هەرێم یەکلایی دەکاتەوە؟
١٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:١٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق سەردانی وڵاتەکە بکات.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، باراک لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان فشار دەخاتە سەر هەردوو پارتی دەسەڵاتدار یەکێتی و پارتی بۆ خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت دەستوەردانەکانی نوێنەرەکەی ئەمریکا بگاتە ئاستی یەکلاییکردنەوەی چۆنیەتی دابەشکردنی پۆستە باڵاکانی هەرێم.
هاوکات باراک لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و پرسی لەمپەرەکانی بەردەم حکومەت و پرسی چەکی میلیشیاکان تاوتوێ دەکات.