ڤیدیۆ: گروپێکی چەکداری کورد لە ئێران ئاڵای کوردستان و ئەمریکا دەسوتێنن
١٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:١٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە کاتی تۆمارکردنی نادیارە، گروپێک چەکداری کوردی خەڵکی ئێران کە دەموچاوی خۆیان شاردووەتەوە و خۆیان بە "نەوەکانی سەڵاحەدین" دەناسێنن، پشتگیری خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەردەبڕن.
ئەم گروپە چەکدارە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و شەڕکردن دژی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی) و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە، چەکدارەکان دوای خوێندنەوەی بەیاننامە و پەیامەکانیان، هەڵدەستن بە سوتاندنی ئاڵای کوردستان، ئەمریکا و ئیسرائیل. هەرچەندە تا ئێستا بە تەواوی ڕوون نییە کە ئەم ڤیدیۆیە لە چ بەروارێکدا و لە کام ناوچە وێنەگیراوە.
ئەمە یەکەمجار نییە کە دیمەنی لەم شێوەیە بڵاودەبێتەوە؛ پێشتریش ژمارەیەک لە چەکدارانی کورد کە سەر بە هۆز و خێڵە جیاوازەکانی ناوچەکە بوون، بە جلی کوردی و چەکەوە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکاندا کردبوو و هاوسۆزیی و پشتگیریی خۆیان بۆ دەسەڵاتی ئێران دەربڕیبوو.
https://www.facebook.com/reel/987619294190962/