بەنێوەندگیریی تورکیا؛ ئەگەری پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە نێوان پارتی و یەکێتی نزیک دەبێتەوە

١٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:٢١ پاش نیوەڕۆ

بەنێوەندگیریی تورکیا؛ ئەگەری پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە نێوان پارتی و یەکێتی نزیک دەبێتەوە

پەنجەرە 

سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار، کە بەهۆی هەستیاریی بابەتەکەوە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، تایبەت بە پەنجەرەی ڕاگەیاند؛ پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی و پێکەوە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئەم نزیکبوونەوەیەی دوایین جار بە نێوەندگیریی و دەستپێشخەریی تورکیا هاتووەتە ئاراوە.

نەرمی نواندنی پارتی لەبەرامبەر دوورخستنەوەی نەوەی نوێ

سەرچاوەکە لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕەنگە پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە ڕێککەوتن لەگەڵ جووڵانەوەی نەوەی نوێ، نەرمییەکی زۆر لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بنوێنێت.

ئەم نەرمییەی پارتی زیاتر لە پرسی دابەشکردنی پۆستە باڵاکان و داڕشتنی میکانیزمەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێدا ڕەنگ دەداتەوە، بە ئامانجی ڕاگرتنی هاوسەنگیی هێز لە نێوان هەردوولادا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو