کابینەی بێ پاسەوان؛ چۆن زەیدی لە بەغداد کەوتووەتە نێوان بەرداشی ئەجێنداکان؟

١٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:٢٣ پاش نیوەڕۆ

کابینەی بێ پاسەوان؛ چۆن زەیدی لە بەغداد کەوتووەتە نێوان بەرداشی ئەجێنداکان؟

پەنجەرە 

سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد کە کابینەکەی زەیدی بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆسپ و تەگەرەی گەورە، لە دۆخێکی سیاسی و ئابووریی یەکجار سەخت و ئاڵۆزدایە.

سەرچاوەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە ڕایگەیاند: "حکومەتەکەی زەیدی چەترێکی فەرمی یان کوتلەیەکی گەورەی پەرلەمانی لەپشت نییە تا داکۆکی لێبکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لایەنە سیاسییەکان دامەزراوەی پەرلەمان وەک ئامرازێک بۆ سەپاندنی فشارەکانیان بەکار دەهێنن."

کێبڕکێی ئەجێندا جیاوازەکان

سەبارەت بە ململانێی هێزە سیاسییەکان، سەرچاوەکە ڕوونکردنەوەی زیاتری دا و وتی: حکومەت لەنێوان بەرداشی ئەجێندا دژبەیەکەکاندا گیرۆدە بووە؛ بەشێک لە لایەنەکان بەردەوام خەریکی دروستکردنی ئاستەنگن بۆ پەکخستنی کارەکانی، و بەشەکەی تریش هەوڵدەدەن بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان حکومەت ئاڕاستە بکەن و بەکاری بهێنن."

سەرچاوەکە لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە قەبارەی ئەو فشارە جۆراوجۆرانە کرد کە ڕووبەڕووی سەرۆک وەزیران بوونەتەوە و ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فشارێکی زۆر لە زەیدی دەکات بۆ جێبەجێکردنی خواست و مەرجەکانی.
 گروپە چەکدارەکان (میلیشیاکان) پابەندی بڕیارەکان نابن و گوێڕایەڵی سەرۆک وەزیران نین.
 
وتیشی: لە پاڵ کێشە سیاسییەکاندا، حکومەت بەدەست گرفتێکی گەورەی ئابوورییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش هێندەی تر پێگەی زەیدی لاواز کردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو