ئەمەریکا و ئێران لەسەر چی ڕێککەوتوون؟

١٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:٢٤ پاش نیوەڕۆ

ئەمەریکا و ئێران لەسەر چی ڕێککەوتوون؟

پەنجەرە

دوای چەندین مانگ لە گرژیی سەربازیی و دانوستانی ناڕاستەوخۆ، دۆناڵد ترەمپ- سەرۆکی ئەمەریکا، گەیشتنی واشنتۆن و تارانی بە "ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوو" ڕاگەیاند.

لە خوارەوە خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکە وەک لە سەرچاوە میدیاییە بیانی و عەرەبییەکاندا هاتووە، دەخەینەڕوو.

ڕاگرتنی شەڕ:
وەستاندنی دەستبەجێ و هەمیشەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە هەموو بەرەکاندا.

دەروازە ئاوییەکان:
کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی بازرگانیی نێودەوڵەتیدا و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران.

دۆسیەی ئەتۆمی:
پابەندبوونی ئێران بەوەی لە داهاتوودا چەکی ئەتۆمی بەدەستنەهێنێت، لە بەرامبەردا ڕێوشوێنی پێبەپێیی "تدریجی" بۆ سوککردنی سزاکان دەگیرێتە بەر.

سەروەریی لوبنان:
گەرەنتی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی لوبنان و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری ئەو وڵاتە.

دۆسیەی دارایی:
باس لە ئازادکردنی بڕی ١٢ بۆ ٢٤ ملیار دۆلار لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران دەکرێت لە ماوەی ٦٠ ڕۆژی دانوستانەکاندا، بەڵام واشنتۆن جەخت دەکاتەوە کە ئەمە لەسەر بنەمای "پێدان لەبەرامبەر جێبەجێکردندا" دەبێت.

بڕیارە ڕۆژی هەینی (١٩ـی حوزەیران)، لە شاری جنێفی سویسرا بە فەرمی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە واژۆ بکرێت.

دوای واژۆکردنی یاداشتەکە، قۆناغێکی ٦٠ ڕۆژەی دانوستانی کۆتایی دەستپێدەکات بۆ چەسپاندنی وردەکارییەکان و دڵنیابوونەوە لە پابەندییەکانی هەردوولا.

چاودێران پێیان وایە ئەم ڕێککەوتنە نەک تەنها کۆتایی بە ئەگەری جەنگێکی گەورە لە ناوچەکە دەهێنێت، بەڵکو ڕێگەیەکیش بۆ گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕە جیهانییەکان و سەقامگیریی ئاسایشی دەریایی لە کەنداو، دەکاتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو