بارزانی: بەهیچ شێوەیەک رازی نابین پێشمەرگە هاوتای حەشدی شەعبی بکرێت

١٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:٣٢ پاش نیوەڕۆ

بارزانی: بەهیچ شێوەیەک رازی نابین پێشمەرگە هاوتای حەشدی شەعبی بکرێت

پەنجەرە 

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەیدا، بە توندی دژی هاوتاکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ حەشدی شەعبی وەستاوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە و دەست بۆ بردنی هێڵی سوورە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار پەنجەرەی ڕاگەیاند؛ لە میانی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتیدا، مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو حزبە، بە ڕوونی ڕەتیکردووەتەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە بخرێنە هاوکێشەی هاوتاکردن یان بەراوردکردن لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبیدا.

مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا وتویەتی: پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دوو هێزی تەواو جیاوازن؛ بەهیچ شێوەیەک ڕازی نابین لە ڕووی یاسایی و سەربازیییەوە وەک حەشد مامەڵە لەگەڵ پێشمەرگەدا بکرێت."

بەپێی وتەی سەرچاوەکەی پەنجەرە، بارزانی جەختی لە پێگەی یاسایی و مێژوویی هێزەکانی کوردستان کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "پێشمەرگە هێزێکی دەستووریی فەرمییە، خاوەن قوربانی و مێژوویەکی تایبەت بە خۆیەتی، لایەنە عێراقی و هەرێمییەکانیش دەبێت بزانن کە هیچ لایەنێک ناتوانێت دەست بۆ پێگەی یاسایی و دەستووریی ئەم هێزە ببات."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو