مەزڵوم عەبدی لە هەولێرە و لەگەڵ نێردەی تایبەتی ترەمپ کۆدەبێتەوە

١٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:٣٤ پاش نیوەڕۆ

مەزڵوم عەبدی لە هەولێرە و لەگەڵ نێردەی تایبەتی ترەمپ کۆدەبێتەوە

پەنجەرە

بەپێی زانیارییانەکان ، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئێستادا لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە. بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سوریا و عێراق کۆببێتەوە.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی گرنگی ناوچەکە دەکرێت، لەوانە:
 دۆخی گشتیی سوریا: تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵاتەکە.
 ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم: شیکردنەوە و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامەیەی کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ڕابردوودا لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سوریادا واژۆ کرا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو