هەوڵەکانی پارتی بۆ توندوتۆڵکردنی پێگەی لە بەغدا؛ ستافێکی نوێ ڕەوانەی پایتەخت دەکرێت

١٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:٤١ پاش نیوەڕۆ

هەوڵەکانی پارتی بۆ توندوتۆڵکردنی پێگەی لە بەغدا؛ ستافێکی نوێ ڕەوانەی پایتەخت دەکرێت

پەنجەرە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە بەغدا، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک جموجۆڵی سیاسی نوێ دەکات. بەپێی زانیارییەکانی پێگەی پەنجەرە، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا پارتی بە ئاراستەی توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی بەغدا، دەست بە جوڵە بکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پەنجەرەی ڕاگەیاندووە، پارتی بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە بەغدا، ستافێکی نوێ ڕەوانە دەکات کە دەموچاو و کەسایەتی نوێی تێدایە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ نوێکردنەوەی تیمەکانی لە پایتەخت.

هاوکات، دەنگۆی ئەگەری گۆڕینی فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا و فەرهاد نیعمەتوڵا، جێگری سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەپشکی پارتی لەئارادایە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەو گۆڕانکارییانەی پشتڕاست نەکردەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو