پەنجەرە هێڵە سورەکانی پارتی لە پێکهێنانی حکومەتدا ئاشکرا دەکات
١٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٨:٤٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی دەست پەنجەرە کەوتوون، پارتی دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، هێڵی سووری لەسەر چوار پۆستی سەرەکی و سیادی داناوە و بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە دەستبەرداریان بێت یان ڕادەستی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیان بکات.
سەرچاوەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو پۆستانەی پارتی وەک هێڵی سوور دیاریکردوون بریتین لە:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت
لە لایەکی دیکەوە و لەسەر ئاستی هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان، زانیارییەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە پارتی ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ هیچ هاوپەیمانێتییەکی هاوبەشی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێدا مامەڵە بکات؛ ستراتیژی پارتی بۆ قۆناغی داهاتوو ئەوەیە کە بە جیا و ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەکێتیدا کۆببێتەوە و دانوستان بکات.