پارتی لە پشت پەردەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە؛ پرسی پێکهێنانی حکومەت تەوەرە سەرەکییەکەیە

٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١١:٣٢ پێش نیوەڕۆ

پارتی لە پشت پەردەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە؛ پرسی پێکهێنانی حکومەت تەوەرە سەرەکییەکەیە

پەنجەرە

شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی سیاسیی "دوور لە چاوی میدیاکان" لەگەڵ هەریەکە لە یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری و بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامداوە، هاوکات داوای کۆبوونەوەش لە ڕەوتی هەڵوێست کراوە.

هەوڵ بۆ شکاندنی چەقبەستوویی سیاسی

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی پارتی لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ ئەو لایەنانە، سەرنجی خستووەتە سەر چەند تەوەرێکی سەرەکی کە گرنگترینیان بریتی بوون لە هەوڵدان بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی گشتگیر لە نێوان سەرجەم حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان. هەروەها تاوتوێکردنی چۆنیەتی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
 لەگەڵ دۆزینەوەی دەرەچەیەکی گونجاو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و ڕزگاربوون لەو چەقبەستووییە سیاسییەی ئێستا هەیە.

نەیارانی دوێنێ و تێبینییە هاوبەشەکان

ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە گۆڕانکارییەک لە لایەن پارتییەوە بەدیکراوە، بە جۆرێک کە جێی سەرنج بووە بۆ سێ لایەنە کۆبووەوەکە.
ئەوەی سەرنجی یەکگرتوو، کۆمەڵ و گۆڕانی ڕاکێشاوە، ئەوە بووە کە شاندەکەی پارتی بە هیچ شێوەیەک باسی لە سیناریۆی "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان" یان "ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن" نەکردووە. بەپێچەوانەوە، تەواوی جەختیان لەسەر میکانیزمەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستا بووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو