مەزڵوم عەبدی بە گەشتێکی دیپلۆماسی ڕوودەکاتە ئەوروپا؛ ئیتالیا و فەرەنسا وێستگەی سەرەکین

٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١١:٣٤ پێش نیوەڕۆ

مەزڵوم عەبدی بە گەشتێکی دیپلۆماسی ڕوودەکاتە ئەوروپا؛ ئیتالیا و فەرەنسا وێستگەی سەرەکین

پەنجەرە

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە، مەزڵوم عەبدی، گەشتێکی دیپلۆماسی بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپی ئەنجامدەدات. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، وێستگەی یەکەمی گەشتەکەی وڵاتی ئیتالیا دەبێت و لە دوای ئەویش سەردانی فەرەنسا دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت مەزڵوم عەبدی لە میانی ئەم سەردانانەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگریی هەردوو وڵات کۆببێتەوە. ئەجێندای سەرەکی کۆبوونەوەکانیش خۆی لەم خاڵانەدا دەبینێتەوە:
 ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی: تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی کاتیی سووریا.
 
پرۆسەی تێکەڵاوبوون: تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی پرۆسەی تێکەڵاوبوونی هێزەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا.
 هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان: گەنگەشەکردنی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگییە هەمەلایەنەکان لە ناوخۆی  سووریادا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو