١٢٠٠ شەڕڤان ئازاد کراون و ٦٠٠ی شەڕڤانی تریش هێشتا دەست بەسەرن
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١١:٣٥ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
حکومەتی سوریا پرۆسەی ئازادکردنی ئەو شەڕڤانانەی دەستپێکردووە کە لە کاتی شەڕەکانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفییە و ناوچەکانی دیکەدا بەدیل گیرابوون و تا ئێستاش نزیکەی ١٢٠٠ شەڕڤان ئازاد کراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەنجەرە کەوتوون و لە سەرچاوەکانی نزیک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە وەرگیراون، هێشتا نزیکەی ٦٠٠ شەڕڤانی دیکە لە لایەن حکومەتی سووریاوە دەستبەسەرن، بەڵام بڕیار وایە لە داهاتوودا ئەوانیش ئازاد بکرێن.
هاوکات لەگەڵ ئەم هەنگاوانەدا، ناوبەناو کەسوکاری شەڕڤانە دیلەکان لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ دێنە سەر شەقام و لە ڕێگەی ئەنجامدانی خۆپێشاندانەوە، گوشار دەخەنە سەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ خێراکردنی پرۆسەی ئازادکردنی سەرجەم دیلەکان.