د۱عـ.ـش لە نزیک شەنگال جموجۆڵی هەبووە؛ سوپای عێراق ڕووبەڕوویان نەبووەتەوە و حەشدی شەعبیش هێزی جوڵاندووە
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١١:٥٥ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەپەنجەرەی ڕاگەیاند، چەکدارانی ڕێکخراوی د۱عـ.ـش لە دەشتاییەکانی موسڵ، بە تایبەت لە ناوچەیەک کە تەنها ٣٠ کیلۆمەتر لە قەزای شەنگالەوە دوورە، جموجۆڵیان هەیە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، هەفتەی ڕابردوو چەکدارانی د۱عـ.ـش هێرشێکیان ئەنجامداوە، بەڵام هێزەکانی سوپای عێراق بەبیانووی ئەوەی فەرمانی سەربازییان پێ نەگەیشتووە، ڕووبەڕووی هێرشەکە نەبوونەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، کە دوابەدوای بێدەنگبوونی سوپا، هێزەکانی حەشدی شەعبی هاتوونەتە سەر هێڵ و هێزێکی تایبەتیان بۆ بەرپەرچدانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی د۱عـ.ـش بۆ ئەو ناوچەیە جوڵاندووە.