دادوەرێک بۆ پەنجەرە: لە کەیسەکانی پەیوەندیی نادروستدا، دەبێت لایەنەکان خۆیان یان هاوسەرەکانیان سکاڵا بکەن

٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١١:٥٦ پێش نیوەڕۆ

دادوەرێک بۆ پەنجەرە: لە کەیسەکانی پەیوەندیی نادروستدا، دەبێت لایەنەکان خۆیان یان هاوسەرەکانیان سکاڵا بکەن

پەنجەرە

ئەندامێکی داواکاری گشتی ڕایدەگەیەنێت، هەر تۆمەتێک ئاراستەی کەسێک بکرێت، بێ جیاوازی لە نێوان زانایەکی ئایینی یان هاووڵاتییەکی ئاساییدا ، دەبێت دادگای لێکۆڵینەوە ڕاستی و ناڕاستی تۆمەتەکە یەکلایی بکاتەوە.

دادوەر بورهان ئەحمەد، تایبەت بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: “لە دۆسیەکانی پەیوەست بە پەیوەندیی نادروستەوە، پێویستە یەکێک لە لایەنەکان (ژنەکە یان پیاوەکە) سکاڵا تۆمار بکات، یان لە حاڵەتی هەبوونی هاوسەردا، دەبێت هاوسەری یەکێکیان سکاڵای یاسایی بەرز بکاتەوە؛  لەو کاتەدا دۆسیەکە دەچێتە بەردەم دادگا و لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت”.

ئەو دادوەرە ئاماژەی بەوەش کرد، گەر تاوانەکە لە فەرمانگەی حکومیدا ئەمجامدرا، دەبێت ليژنەی لێکۆڵینەوە پێک بهێنرێت و گەر سەلمێنرا کەمتەرخەمی ئەنجام داوە دەکرێ جگە لە سزای ئیداریی، گەر تاوانێکی ئەنجام دابوو مافی گشتی تێدا بوو لە دادگای لێکۆڵینەوە کەیسی لەسەر بجوڵێنرێ.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو