عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١٢:٥٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وەزیری نەوتی عێراق، باسم محەمەد، ڕایگەیاند کە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بەتەواوی ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی دەرهێنانی نەوت. ئاماژەی بەوەشکرد کە گەڕانەوە بۆ ئاستی ئاسایی بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ دەبێت تا ئەو کاتەی دەگاتەوە رێژەکانی پێشوو.
باسم محەمەد ڕوونیکردەوە: کێڵگە نەوتییەکانی عێراق ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکانی بەرهەمهێنان و گەڕانەوە بۆ ئاستی سروشتیش بەقۆناغبەندی دەبێت تا دەگەینەوە بەو ڕێژانەی پێشتر تۆمارکرابوون."
هەنگاوەکانی هەناردەکردن
پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران: کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ پەیوەندی بە سەرجەم کڕیارەکانیەوە کردووە بە مەبەستی دیاریکردنی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی (چ هی خۆیان بێت یان بەکرێگیراو) کە بڕە نەوتی گرێبەستکراوی عێراقی لە بەندەرەکانی باشوورەوە باردەکەن.
ڕێڕەوی هەناردەکردن: وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەش کرد کە گەڕانەوەی هەناردەی نەوت بە شێوەی پلەبەپلە دەبێت، ئەمەش بەپێی ئاسانی و نەرمی هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە ڕێگەی تەنگەی هورمزەوە.